2556
2014-10-21
لێخوڕینى شه‌وانه‌

                                  لێخوڕینى شه‌و
زۆرێك له‌ ئێمه‌ وا ڕاهاتووین له‌كاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبێله‌كانماندا هه‌ر به‌ ته‌نها سه‌یرى پێش خۆمان ده‌كه‌ین و سه‌یرى ئه‌و لاو ئه‌و لاو دواوه‌مان ده‌كه‌ین له‌ ڕێگاى ئاوێنه‌كانمانه‌وه‌.
وه‌ ته‌نانه‌ت خێرایى ئۆتۆمبێله‌كانیشمان به‌وه‌ ده‌زانین كه‌وا چه‌ند خێراین كاتێك كه‌ ده‌بینن شته‌كان چه‌ند به‌ خێرایى وون ده‌بن و هه‌رگیز سه‌یرى تابلۆى زانیارییه‌كانى ناو ده‌شبول ناكه‌ین .
كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م باره‌ له‌كاتى ڕۆژدا تا ڕاده‌یه‌ك ئاسایى بێت .
به‌ڵام له‌كاتى شه‌ودا !باره‌كه‌ ده‌گۆڕێت و پشت به‌ستن بۆ زانینى خێراییمان ته‌نها به‌ وێنه‌ى ته‌نه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كه‌و ده‌بێت خۆمانى لێ بپارێزین و پشت به‌ تابلۆى زانیاریه‌كانى ئۆتۆمبێل ببه‌ستین.
چونكه‌ له‌ تاقى كردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌وا شوفێران به‌شه‌و خێراتر لێده‌خوڕن وه‌ك له‌ ڕۆژدا .
كه‌ ئه‌م خێرا لێخوڕینه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ یه‌كیان وه‌كو ووتمان پشت به‌ستنه‌ به‌ خێرایى وونبونى ئه‌و شتانه‌ى كه‌ له‌ولاو له‌ولاى ڕێگایه‌كه‌ن یان به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه‌ له‌شه‌قامه‌كه‌ن .
وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شه‌و ئاست و گۆشه‌ى بینین ته‌سك ده‌بێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تى له‌م شه‌قامانه‌ى كه‌ ڕوناك نه‌كراونه‌ته‌وه‌و واتا ڕێگاكانى دره‌وه‌ى شاره‌كان .
بۆیه‌ شوفێران دیمه‌نه‌كانى ته‌نیشتى ڕێگایه‌كانیان لێ ون ده‌بێت وه‌ ته‌نیا ڕوێكى ڕه‌شى ڕێگایه‌كه‌ ده‌بینن وه‌ زۆر جار پشت به‌خێرایى ون بوونى ئه‌م هێله‌ سپیانه‌ ده‌به‌ستن كه‌ له‌سه‌ر ڕووى شه‌قامه‌كه‌ هه‌یه‌ بۆ ته‌قدیرى خێراییان وه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌كه‌ش ئه‌م هێله‌ سپیانه‌شى تێدا نه‌بێت ئه‌وا ئه‌وكاته‌ باره‌كه‌ زۆر ترسناكتریش ده‌بێت و شوفێر ته‌قدیرى خێراییه‌كه‌ى خۆى به‌ ته‌واوى پێ ناكرێت به‌ شێوه‌یه‌كى ڕاست له‌ كاتێكدا شوفێرێك كه‌ خێراییه‌كه‌ى خۆى له‌ مێشكى خۆى به‌ (70كم) لێده‌كاته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ خێراییه‌كه‌ى له‌ (100كم) ڕه‌تى كردبێت .
وه‌ كاتێك كه‌ گۆڕانكاریه‌ك له‌ ڕووى ڕێَگا ڕوو ده‌دات له‌وانه‌یه‌ نه‌توانێت وه‌كو پێویست ته‌عامولى له‌گه‌ڵ بكات .
وه‌ بۆ نمونه‌ كاتێك كه‌ له‌ هێكڕان له‌ناو تاریكى شه‌ودا پیاده‌یه‌ك ده‌بینێت كه‌ ده‌په‌ڕێته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ كات و مه‌وداى پێویستى به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌بێت و ئه‌وكاته‌ش له‌وانه‌یه‌ پیاده‌كه‌ بشیلیت
هۆكارى دووه‌م بۆ خێرا لێخوڕینى شه‌وانه‌ كه‌مى جووڵه‌ى ترافیكه‌ .
كه‌ ئه‌مه‌ وا ده‌كات كه‌ شوفێران زیاتر هه‌ست به‌ ئه‌مان بكه‌ن و خێراتر لێبخوڕن.
كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ .
چونكه‌ تاریكى شه‌و هێمنه‌ ، به‌ڵام ئه‌م هێمنیه‌ شتێكى له‌ خۆ گرتووه‌ ئه‌ویش هاتنه‌ ده‌ر و ده‌رچونى ئاژه‌له‌كانه‌ زیاتر له‌كاتى شه‌ودا .
به‌مه‌ش ئه‌گه‌رى تووش بوون به‌ڕوداوى هاتوچۆ و شێلانى ئاژه‌له‌كان زیاتر ده‌بێت .
چونكه‌ یه‌كێك له‌ سیفه‌ته‌كانى زۆربه‌ى ئاژه‌له‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌وه‌ستن له‌ ناوه‌ندى ڕێگایه‌كان كاتێك كه‌ شه‌وقێكى كت و پڕ به‌رچاوه‌كانیان ده‌كه‌وێت یان به‌خێرایى ده‌په‌ڕنه‌وه‌ له‌ ڕێگایه‌كاندا و ئه‌و كاته‌ش توشی شیلان ده‌بن
جا بۆ ئه‌وه‌ ی شوفێران تووشى ئه‌م حاله‌تى هه‌ڵه‌ كردنه‌ له‌ ته‌قدیركردنى خێراییه‌كانیان نه‌بنه‌وه‌ .
واچاكتره‌ كه‌وا له‌كاتى شه‌ودا به‌تایبه‌تى شوفیران زیاتر پشت ببه‌ستن به‌تابلۆى زانیارى ناو ده‌شبوڵى ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كه‌وا به‌ چ خێراییه‌ك ده‌ڕۆن.

 

     رائدى هاتوچۆ
فاضل حاجى حسێن
به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر