275
2018-09-09
نابێت له‌ كاتى قه‌ره‌بالغى شةقام شۆلده‌ر به‌كار بهێنرێت..

                                             به‌كار هێنانى شۆلده‌ر
زۆرێك له‌ شوفێران كه‌ ڕێگا له‌به‌ر ده‌میان ده‌گیرێت به‌هۆى قه‌ره‌باڵغى یان بوونى ڕوداوێكى هاتوچۆ له‌ شه‌قامه‌كه‌ .
یان بوونى ئۆتۆمبێلێك كه‌ به‌ خێراییه‌كى كه‌م له‌ پێشیان بڕوات ئارامیان لێ هه‌لده‌گیرێت.
وه‌كو به‌ند كراوێكى ناو قه‌فه‌س هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆیان له‌م باره‌ نه‌جات بده‌ن و له‌و شوێنه‌ تێپه‌ڕن كه‌ ئه‌م نه‌بوونى ئارامییه‌ شتێكى زۆر هه‌ڵه‌یه‌.
چونكه‌ مرۆڤ ئارامى لێ بڕا.
عه‌قل به‌كار ناهێنێت.
وه‌ هه‌ست و سۆز به‌كار دێنێت وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌سته‌كه‌ش له‌م حاله‌ته‌ هه‌ستێكى تونده‌.
بۆیه‌ كاره‌كه‌ى كه‌ ده‌كرێت كارێكى توند ده‌بێت.
وه‌ له‌و حاله‌ته‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ تووشى ڕوداوێك ببێته‌وه‌
ڕوداوێكى جه‌رگ بڕ ده‌بێت و كه‌ گیانله‌ده‌ستدانیش یان بریندار بوونى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌
ڕوداوه‌كه‌ش به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌ك و سه‌رپێچییه‌ك ده‌بێت له‌ ڕواله‌تدا زۆر ساده‌یه‌.
وه‌ هه‌میشه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵه‌یه‌ له‌ ڕێگاى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان ده‌بینن به‌ تایبه‌تى له‌ ڕۆژانى هه‌ینى كاتێك كه‌ خه‌لكان له‌ سه‌یران ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وه‌ كاتێك كه‌ له‌به‌ر قه‌ره‌بالغى جووڵه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌كه‌ .
هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌بێ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واو بۆ باره‌كه‌ شۆلده‌ر به‌كار بێنن.
كه‌ له‌م ڕوداوانه‌ى تووش ده‌بن .
كۆنترۆل له‌ ده‌ستدانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌بێت به‌هۆى سه‌رپێچى كه‌ هه‌وڵى تێپه‌ڕاندن ده‌دات له‌ لاى ڕاستى ئۆتۆمبێلێك .
شۆلده‌ر یان شانى ڕێگا له‌به‌ر چى نابێت به‌كار بهێنرێت ته‌نها بۆ حاله‌ته‌ له‌ ناكاوه‌كان نه‌بێت؟
ڕووى هه‌ر ڕێگایه‌ك كه‌ دروست ده‌كرێن قیرتاو ده‌كرێت به‌ چینێك قیڕ كه‌ كه‌مترین چاڵى تێدا بێت.
یان كه‌مترین به‌رزى و نزمى تێدا بێت.
بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى ڕۆیشتن له‌سه‌رى كۆنترۆڵ به‌ ئاسانى له‌ده‌ست نه‌درێت.
یان وه‌كو ده‌ڵێن ( سوكان له‌ ده‌ستت وه‌ر نه‌گرێت)
به‌ڵام شۆلده‌ر چینێك تێكه‌ڵه‌یه‌ كه‌ هه‌ر چه‌ند به‌ستراوه‌ته‌وه‌ .
به‌لام به‌رزى و نزمى هه‌ر هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تى گه‌ر وه‌رزى زستانى به‌سه‌ر داهاتبێت و باران باریبێت.
كه‌ ئه‌مه‌ وا ده‌كات به‌رده‌كان زیاتر ده‌ركه‌ون.
وه‌ ببنه‌ هۆى ناڕێك بوونى شۆڵده‌ره‌كه‌ .
كه‌ ئه‌م ناڕێك بوونه‌ ڕێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ له‌ده‌ست دانى كۆنترۆڵ.
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ خودى شۆڵده‌ر هه‌میشه‌ نزمتره‌ له‌ ڕووى ڕێگایه‌كان به‌ چه‌ند سانتیمه‌ترێك.
كه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاتێك كه‌ تایه‌یه‌كى ئۆتۆمبێل ده‌كه‌وێته‌ سه‌رى و تایه‌كه‌ى تریشى له‌سه‌ر شه‌قام ده‌بێت.
ئه‌و جاره‌ وا ده‌كات كه‌ ئۆتۆمبێل لاسه‌نگى وه‌كو پێویست نه‌بێت و به‌ ئاسانى تێك بچێت.

 

 

   مقه‌ده‌مى هاتوچۆ
  فاضل حاجى حسێن
به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندن