356
2018-05-08
ئایا پشتێنه‌ى سه‌لامه‌تى به‌كار دێنیت له‌ كاتى شوفێری كردندا ..؟

ئایا پشتێنه‌ی دڵنیایی به‌كاردێنیت له‌كاتی شوفێری كردندا یان له‌كاتی بونت له‌ناو ئوتومبێل وه‌كو سه‌رنشین؟
ئه‌گه‌ر وه‌لامه‌كه‌ت( نه‌خیره‌ )پێویسته‌ ئه‌م چه‌ند ڕاستیه‌ بزانیت
1/به‌پێى توێژینه‌وه‌كان به‌ستنی پشتێنه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌40_50%شوفێر و سه‌رنشینی كوشینه‌كانی پێشه‌وه‌ی ئوتومبێل ده‌پارێزێت.
وه‌ به‌ڕێژه‌ی 70% ژیانی سه‌رنشینه‌كان كوشینه‌كانی دواوه‌ ده‌پارێزێت.
2/هه‌رچه‌نده‌ تۆ شوفێرێكی باش بیت وه‌ لێهاتو له‌سه‌ره‌خۆ بیت هه‌ر ناتوانیت به‌ته‌واوی خۆت بپارێزیت له‌هه‌ڵَه‌ی شوفێرانی تر كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بیكه‌ن له‌به‌رامبه‌رت بۆیه‌ ناتوانیت خۆت به‌له‌100%بپارێزیت به‌ڵام ئه‌گه‌ر پَشتینه‌ت به‌ستابێت ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر توشی ئه‌م پێكدادانه‌ش بویه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌ی شوفێرێكی تر تۆ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پارێزراو ده‌بیت
3/كه‌ئۆتۆمبێلێك به‌خێرایی 120كم بڕوات واتا هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی كه‌له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌ن به‌شوفێر و سه‌رنشینیشه‌وه‌ به‌هه‌مان خێرایی ده‌ڕۆن وه‌كاتێك ئوتومبێله‌كه‌ به‌هۆی پێكدادانێك خێراییه‌كه‌ی ده‌بێت به‌سفر له‌كه‌متر له‌چركه‌یه‌ك ئه‌وا ئه‌و شتانه‌ی كه‌له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌ن هه‌ر به‌هه‌مان خێرایی ده‌رۆن بۆ پێشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شتێك ڕایان نه‌گریت جا پشتێنه‌ لێره‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات وه‌ ڕات ده‌گرێت ئه‌گه‌رنا به‌و خێراییه‌ زۆره‌ به‌ره‌و جامی پێشه‌وه‌ ده‌ڕۆیت
ده‌كه‌واتا ئه‌گه‌ر ژیانی خۆت خۆش ده‌وێت كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌ له‌به‌ستنی...

       ڕائدى هاتوچۆ
     فاضل حاجى حسێن

به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر