559
2018-03-27
چۆن ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ یه‌كه‌م جار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر تۆمار ده‌كه‌یت..

                  چۆنیه‌تى تۆماركردنى بۆ یه‌كه‌م جار ئۆتۆمبێلى ژماره‌ كاتى له‌ جۆرى تایبه‌ت (خصوصی):
1) پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بكه‌یت ده‌بێت مه‌نه‌فێستى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بێت و گرێبه‌ست (عقد) له‌ نێوان كۆمپانیا و كڕیار كرابێت كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ناوى  كێ كرابێت ئه‌و كه‌سه‌ بۆى هه‌یه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ناو بكات.
2) دواى ڕه‌چاو كردنى خاڵى یه‌كه‌م پێویسته‌ سه‌ردانى به‌شى ئای تی (IT) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بكه‌یت بۆ دڵنیا بوون له‌ نه‌بوونى كێشه‌ له‌ مه‌نه‌فێستى ئۆتۆمبێله‌كه‌ .
3) دواى نه‌بوونى كێشه‌ له‌ مه‌نه‌فێستى ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌توانى سه‌ردانى یه‌كێك له‌ پشكنینه‌كانى هه‌ولێر (گوێڕ ــ كه‌سنه‌زان ) یان (پشكنینى هاتوچۆى كۆیه‌) یان (پشكنینى هاتوچۆى سۆران) بكه‌یت بۆ پشكنینى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت (فحص مرور) یان پشكنینى هه‌ززه‌ (Opvi) ئه‌گه‌ر بیه‌وێت .
4) سه‌ردانى به‌شى عه‌ریزه‌ نووسه‌كان ده‌كه‌یت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى عه‌ریزه‌ى مامه‌له‌كه‌ و پێویسته‌ كڕیار ئه‌م پێداویستیانه‌ى خواره‌وه‌ى لا بێت :
ـ ناسنامه‌ى بارى شارستانى (نفوس).
ـ ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى (جنسیه‌ عیراقى).
ـ كارتى زانیارى (بطاقه‌ معلومات).
ـ یان له‌ جیاتى ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه‌ كارتى نیشتیمانى ئه‌گه‌ر هه‌بێت (بطاقه‌ وطنیه‌)
ـ وێنه‌یه‌كى معامه‌لاتى كڕیار .
ـ كه‌ ئه‌و پێداویستیانه‌ى سه‌ره‌وه‌ پێویسته‌ وێنه‌ى ئه‌صلى لابێت له‌ كاتى په‌نجه‌ مۆر.
5) دواى نوسینى عه‌ریزه‌ و هاتنتان بۆ ناو باره‌گا پێویسته‌ ڕه‌چاوى ئه‌م خالانه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌یت :
اـ له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (33 ـ بانك) له‌ناو باره‌گاى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌ نهۆمى سێیه‌م  یان هه‌ر بانكێكى حكومى پێویسته‌ بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ بده‌یت كه‌ به‌رامبه‌ر جۆرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دیاریكراوه‌ .
ب ـ ڕاكێشانى بلیتى نۆره‌ له‌ یه‌كێك له‌ ئامێره‌كان بۆ دانانى نۆره‌ت كه‌ هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ك ئامێرێكى تایبه‌تى بۆ دانراوه‌ بۆ ڕێزبه‌نكردنى نۆره‌كان له‌  نهۆمى یه‌كه‌م.
ج ـ له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (1) نهۆمى یه‌كه‌م ،نۆره‌ت دێت كه‌ كۆمپیوته‌رى پێبژاردن و (غرامات) ه‌ دڵنیا ده‌بیته‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هیچ سزایه‌كى له‌سه‌ر نییه‌.
ح ـ له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (2) نهۆمى دووه‌م ،پێویسته‌ بڕى پاره‌ى ئه‌و سزایه‌ بده‌یت كه‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر سزاشی له‌سه‌ر نه‌بوو ده‌بێت هه‌ر له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (2)  مۆرێكى سزادان له‌ مه‌نه‌فێستى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بده‌یت.
خ ـ له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (3) نهۆمى یه‌كه‌م ، پێویسته‌ كڕیار ئاماده‌ بێت و پێداویستییه‌كانى لا بێت و ئه‌صلى بێت و بۆ ئه‌وه‌ى  ئه‌فسه‌رى په‌نجه‌مۆر په‌نجه‌مۆره‌كه‌ى لێ وه‌ربگرێت.
د ـ له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (6)  نهۆمى سێیه‌م، كه‌ كۆمپیوته‌ر یان حدادى عشوائی ژماره‌كان ، ئه‌و ژماره‌یه‌ت بۆ دیارى ده‌كات كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌و ژماره‌یه‌ تۆمار ده‌كرێت و ده‌بێته‌ ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت .
ر ـ له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (4) نهۆمى سێیه‌م، پێویسته‌ پسوله‌ى ڕسومات بده‌یت كه‌ ڕسوماتى تۆمار كردنى بۆ یه‌كه‌مجار (ژینگه‌ و ڕێگا) و ڕسوماتى به‌ستانى تابلۆیه‌ . كه‌ ڕسوماته‌كان (192,000 ) سه‌د و نه‌وه‌د و دوو هه‌زار دیناره‌  ،به‌م شێوه‌یه‌یه‌ .
ـ 100,000 ژینه‌گه‌ و ڕێگا .
ـ 42,000 تۆمار كردنى بۆ یه‌كه‌م جار .
ـ 50,000 چاپكردنى تابلۆى چاپى هه‌ولێر .
6) پێویسته‌ مامه‌له‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ ژورى (وه‌رگرته‌ و ده‌ركرده‌ ) یان (صادره‌ و وارده‌) مامه‌له‌كه‌ت صادر بكه‌یت له‌ نهۆمى یه‌كه‌م .
7) له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (5) نهۆمى یه‌كه‌م، مامه‌له‌كه‌ت ته‌سلیم ده‌كه‌یت بۆ وردبینى كردن له‌ مامه‌له‌كه‌ت .
8) دواى وردبینى كردن له‌ مامه‌له‌كه‌ت و نه‌بوونى كێشه‌ پسوله‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى گۆڕینى تابلۆت وه‌رده‌گریته‌وه‌ .
9) دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پسوله‌ى تابلۆ گۆڕین پێویسته‌ بچیت مۆرى ئه‌فسه‌ر و له‌ ژورى (وه‌رگرته‌ و ده‌ركرده‌ ) یان (صادره‌ و وارده‌) له‌ نهۆمى یه‌كه‌م پسوله‌كه‌ صادره‌ بكه‌یت .
10) دواى ته‌واوكردنى مامه‌له‌كه‌ت و وه‌رگرتنى پسووله‌  و نه‌بوونى هیچ كه‌م و كورتى و كێشه‌یه‌ك ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ت  ببه‌یته‌ كارگه‌ى تابلۆكان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگاى كۆنى قوشته‌په‌ نزیك بازگه‌ى كۆن ، كه‌ پێویسته‌ هه‌ردوو تابلۆى ژماره‌ كاتیت لا بێت و ته‌سلیمى كارگه‌ى تابلۆكان بكه‌یته‌وه‌ .
11) دواى به‌ستانى تابلۆ ، سه‌ردانى باره‌گاى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌كه‌یته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى سالیانه‌كه‌ت .
12) هاوڵاتى به‌ڕێز پێش ئه‌وه‌ى له‌ باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ وردبینى سالیانه‌كه‌ت بكه‌ له‌ ڕاست و دروستى و نه‌بوونى كێشه‌ یان نه‌بوونى هیچ هه‌ڵه‌یه‌كى چاپى .