2005
2018-02-04
چۆنیه‌تى گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى (به‌ناو كردن) و نوێكردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت:

 

چۆنیه‌تى گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى (به‌ناو كردن) و نوێكردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت:

 

1ـ پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بكه‌ن ڕه‌چاوى ئه‌م ڕێنماییانه‌ بن:

 

ا) ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ ماوه‌ى پشكنینى (opvi) واتا (هه‌زه‌ى) و ماوه‌ى پشكنینى هاتوچۆ واتا (فحص المرور) ى به‌سه‌ر نه‌چوبێت كه‌ له‌ پشكنینه‌كانى (كه‌سنه‌زان و ڕێگاى گوێر ) ده‌كرێن.

 

ب) ده‌بێت كڕیار و فرۆشیار ئه‌و پێداویستیانه‌ى لا بێت كه‌پێویستن وه‌ك:

 

ــ ناسنامه‌ى بارى شارستانى (نفوس).

 

ــ ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى (جنسیه‌ عیراقى). ــ كارتى زانیارى .

 

ــ یان له‌ جیاتى ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه‌ كارتى نیشتیمانى هه‌بێت (بطاقة وطنية).

 

ــ وێنه‌یه‌كى معامه‌لاتى كڕیار .

 

2ـ دواى نوسینى عه‌ریزه‌ و هاتنتان بۆ ناو باره‌گا پێویسته‌ ڕه‌چاوى ئه‌و خالانه‌ بكه‌ن :

 

ا) ڕاكێشانى بلیتى نۆره‌ له‌ یه‌كێك له‌ ئامێره‌كان بۆ دانانى نۆره‌ت .

 

ب) له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (1) نۆره‌ت دێت كه‌ كۆمپیوته‌رى پیبژاردنه‌ (غرامات) و دڵنیا ده‌بیته‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سزا (غرامه‌) ى له‌سه‌ر یان نا .

 

ج) له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (2) پێویسته‌ بڕى ئه‌و سزایه‌ بده‌یت كه‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌ .

ح) له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌(3) پێویسته‌ كڕیار و فرۆشیار ئاماده‌بن بۆ په‌نجه‌ مۆر.

خ) له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (4) پێویسته‌ پسوله‌ى ڕسومات ببڕیت كه‌ ڕسوماتى به‌ناو كردن یان نوێكردنه‌وه‌یه‌ یان ڕسوماتى (ژینگه‌و ڕێگا ) و ڕسوماتى تابلۆ گۆڕینه‌ .

د) له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (5) مامه‌له‌كه‌ت ته‌سلیم ده‌كه‌یت بۆ وردبینى كردن له‌ مامه‌له‌كه‌ت .

 

ر) دواى بڕگه‌ (د) ئه‌گه‌ر هاتو چاپى تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت چاپى كۆن بوو و ڕسوماتى تابلۆت بڕیبوو ، پێویسته‌ بچیت له‌ كارگه‌ى تابلۆ تابلۆیه‌كانت بگۆڕیت.

 

ز) له‌ ژورى سالیانه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ دواى ته‌واو بوونى مامه‌له‌كه‌ت سالیانه‌كه‌ت وه‌رده‌گریته‌وه‌ .

س) پێش ئه‌وه‌ى له‌ باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ دڵنیابه‌ له‌ دروستى ساڵیانه‌كه‌ت .

تیبَبینى // ده‌بێت دڵنیا بیت له‌وه‌ى كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌ (ئاى تی )پێویسته‌ یان نا ، ئه‌گه‌ر پێویستى ده‌بێت پێش هه‌موو ئه‌و بڕگانه‌ى سه‌ره‌وه‌ له‌ به‌شى ئایتى مه‌نه‌فێستى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دڵنیا بكه‌یته‌وه‌ ئینجا ئه‌و بڕگانه‌ى سه‌ره‌وه‌ جێ به‌جێبكه‌یت .