2999
2015-12-09
مه‌ترسیه‌كانى لێخوڕینى شه‌و

                            مه‌ترسیه‌كانى لێخوڕینى شه‌و
هه‌ر كاتێك ڕۆژ ڕووى له‌ ئاوابوون كرد و تاریكى باڵى كێشا به‌سه‌ر گه‌ردوندا.
مه‌ترسیه‌كانى لێخوڕینى ئۆتۆمبێله‌كان و سوار ڕۆیه‌كان زیاتر ده‌بن .
چونكه‌ تاریكى شه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ كه‌مبونه‌وه‌ى ئاستى مه‌وداى بینین.
كاتێكیش كه‌ ئاست و مه‌وداى بینین كه‌م بویه‌وه‌ ئه‌گه‌ره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداوه‌كان زیاتر ده‌بن.
له‌ ئاماره‌كانى ساڵى ڕابردووى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ركه‌وت كه‌وا سێ یه‌كى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ كه‌ كه‌وتونه‌ته‌وه‌ .
له‌ نێوان ڕۆژ ئاوا بوون تاوه‌كو ڕۆژ هه‌لاته‌وه‌ ڕویاندابوو.
له‌ كاتێكدا له‌ نێوان ڕۆژ ئاوا بوون تاوه‌كو ڕۆژ هه‌لات ڕێژه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر شه‌قام و ڕێگاو بانه‌كان له‌ هیچ كاتێك .
ناگه‌نه‌ سێ یه‌كى ڕێژه‌ى ئۆتۆمبێله‌كان كه‌ له‌ ڕۆژدا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن .
وه‌ كاتێك كه‌ له‌ ئاماره‌كانیش ورد بوینه‌وه‌ زیاتر ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و شوفێرانه‌ى كه‌ تێوه‌ گلاو بو بون به‌ ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ.
 زۆربه‌یان له‌و شوفێرانه‌ بوون كه‌ ته‌مه‌نه‌كانیان له‌ نێوان 18 تاوه‌كو 20 ساڵه‌.
وه‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاویشیان له‌وانه‌ بوون كه‌ ته‌مه‌نه‌كانیان له‌ نێوان 20 تاوه‌كو 45 ساڵ بوو.
سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ى قوربانیانیش له‌ ده‌ره‌نجامى ڕوداوه‌كان هه‌ر له‌ ئاماره‌كان ده‌ركه‌وت كه‌وا ژماره‌ى قوربانیانى ڕوداوه‌كانى كه‌ به‌شه‌و ده‌كه‌ونه‌وه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ ڕێژه‌ى قوربانیانى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ كه‌ به‌ ڕۆژ ده‌كه‌ونه‌وه‌ .
ئه‌م ڕێژه‌و ژمارانه‌ ده‌توانین بڵێین به‌ ڕاستى قه‌باره‌ى مه‌ترسى لێخوڕین و به‌كارهێنانى شه‌قام و ڕێگاوبانه‌كان به‌ ته‌واوى ده‌رده‌خات.
وه‌ نیشان ده‌دات.
كه‌ لێخوڕین له‌شه‌ودا مه‌ترسیدار تره‌ وه‌ك له‌ ڕۆژ.
بۆچى مه‌ترسیدار تره‌؟
وه‌ چى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان كه‌متر بكه‌ینه‌وه‌ ؟
وه‌ چ جیاوازییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ى مه‌ترسیه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ زیاتر بێت؟
ـ له‌ شه‌ودا ئاست و مه‌وداى بینین كه‌متره‌ وه‌ك له‌ ڕۆژدا،
چونكه‌ بۆ ڕوناك  كردنه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كان چرایان هه‌یه‌ كه‌ تواناى چراكانیش سنوردارن وه‌ هیچ كاتێك و هیچ چرایه‌ك تواناى ڕووناك كردنه‌وه‌ى وه‌كو تیشكى ڕۆژ وا نییه‌.
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ تیشكى چراى ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نها پێشه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانى به‌ گۆشه‌ى 90 پله‌ ڕوناك ده‌كاته‌وه‌ به‌ ته‌واوى .
بۆیه‌ كاتێك مه‌ترسیه‌ك له‌ ته‌نیشته‌كانى ڕێگا په‌یدا ده‌بێت به‌ زوویى نابینرێت.
تاكو نه‌گاته‌ ناوه‌ندى ڕێگا ئه‌و كاته‌ش ئه‌گه‌رى كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
له‌ ڕۆژدا كاتێك شوفێرێك ئۆتۆمبێلێك له‌ پێش خۆى ده‌بینێت یان كه‌سێك ده‌بینێت كه‌ ده‌په‌ڕێته‌وه‌ .
زۆر به‌ ئاسانى ده‌توانێت ته‌قدیرى خێراییه‌كه‌ى یان دووریه‌كه‌ى بكات.
به‌لام له‌ شه‌ودا ئه‌م ته‌قدیر كردنه‌ یان پێشبینى كردنه‌ وه‌كو خۆى نامێنێت وه‌ گۆڕانكارى به‌سه‌ر دادێت.
بۆیه‌ كه‌ شوفێرێك ئۆتۆمبێلێك له‌ پێشى خێرایى كه‌م ده‌كاته‌وه‌ یان برێك ده‌كات به‌ ته‌واوى .
ئه‌و ته‌قدیرى دوریه‌كه‌ى به‌ ته‌واوى پێ ناكرێت وه‌ نازانێت كه‌ زۆر له‌و ئۆتۆمبێله‌ نزیك بۆته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌ر به‌ خێرایى خۆى ده‌ڕوات.
تا ئه‌و كاته‌ى تووشى ڕوداوێك  ده‌بیته‌وه‌ .
زۆر كه‌س وا تێگه‌یشتوون كه‌ چاو كز بوون له‌ دواى ته‌مه‌نى 40 ساڵى ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌م زانیاریه‌ تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ وه‌ بۆ بینینى شه‌و كز بوون و كه‌مبونه‌وه‌ى توانا زۆر زووتر ده‌ست پێ ده‌كات .
بۆیه‌ ئه‌و شوفێرانه‌ى كه‌ به‌ شه‌و تێوه‌ ده‌گلێن له‌ ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ هه‌ندێكیان ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووى 40 ساله‌ به‌لام سه‌باره‌ت به‌و گه‌نجانه‌ى كه‌ تێوه‌ ده‌گلێن له‌ ڕوداوه‌كانى هاتوچۆى شه‌و له‌به‌ر چاو كزى نییه‌.
به‌لكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌و ناوه‌ندێكى خۆشه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره‌ سه‌رپێچیه‌ و ئه‌م جۆره‌ لێخوڕینه‌ كه‌ ئه‌ویش ڕێگا خۆشكه‌ره‌ بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداوى هاتوچۆ.
كه‌ ده‌ڵێن شه‌و واتا به‌ر له‌ هاتنى شه‌و ماوه‌یه‌كى زۆرى ڕۆژ به‌خه‌به‌ر بویت و نه‌خه‌وتویت و هیلاك بویت و تواناو وزه‌ت كه‌متر بۆته‌وه‌ .
بۆیه‌ كاتێك كه‌ دێته‌ ناو ئۆتۆمبێل بۆ شوفێرى كردن هه‌ر خودى خۆت جگه‌ له‌ مه‌ترسیه‌كانى شه‌و تواناو هێزت كه‌متر بۆته‌وه‌ واتا تواناى كۆنترۆل كردنى باره‌كه‌ و گۆڕانكاریه‌كانى ڕێگات كه‌متر بۆته‌وه‌ .
بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كه‌ تووشى ڕوداو ببیته‌وه‌ .
 

          ڕائدى هاتوچۆ
        فاضل حاجى حسێن
به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر