5670
2015-08-30
هۆكارێك بۆ تیژڕۆیى

                                            هۆكارێك بۆ تیژڕۆیى
هه‌ر كاتێك كه‌ باس له‌ لێخوڕین له‌ ڕێگاكانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان ده‌كه‌ین یه‌كه‌م شت كه‌ به‌ خه‌یاڵمان دا دێت.
ڕێگا پێدانه‌ بۆ تیژڕۆیى كردن و زیاد كردنى خێراییه‌.
وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ژیانى خۆمان بێزار بین و بمانه‌وێت زووتر فریشته‌ى مه‌رگ بێت و ڕوحه‌كانمان لێ وه‌رگرێته‌وه‌ .
بۆیه‌ هه‌ر كه‌ له‌ ده‌روازه‌ى شاره‌كان ده‌رچوین.
ئه‌وه‌نده‌ى هێز له‌ قاچه‌كانمان دا هه‌یه‌ هه‌مووى كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌یخه‌ینه‌ سه‌ر پایده‌رى به‌نزینى ئۆتۆمبێله‌كانمان .
وه‌ له‌ بیرمان ده‌چێت كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ ئاسن و پلاستیك دروست كراوه‌ .
وه‌ ئه‌م خێرا لێخوڕینه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ى كه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر به‌ ئاسانى وا بكات كه‌وا ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵمان نه‌مێنێت و توشى ڕوداوێكى هاتوچۆ بێت و له‌چاو تروكانێك كۆمه‌لێك مرۆڤ له‌ گۆڕ بنرێن.
یان كۆمه‌لێك خێزان بێ سه‌رپه‌رشت بمێنه‌وه‌ .
یان كۆمه‌لێك هیوا و ئاوات له‌ناو بچن.
هۆكاره‌كه‌شى :
به‌ده‌ست هێنانى چه‌ند خوله‌كێك له‌ كاته‌.
له‌ كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ خۆى گه‌شتى ده‌كرد بۆ خۆشى و له‌به‌ر بێ ئیشى.
كه‌واتا كاتت بۆ چییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى بكه‌یت؟
تۆ بۆ گه‌شت ده‌چیت بۆ گه‌شت.
كه‌واتا كاتى زیادت هه‌یه‌.
واتا تیژڕۆییه‌كه‌ له‌ زۆربه‌ى كات بۆ پاشه‌كه‌وت كردنى كات نییه‌ .
ده‌بێت به‌دواى هۆكارێكى تردا بگه‌ڕێین؟
تۆ بڵێ بێزارى و زه‌ختى قورسى سه‌ر شانمان نه‌بێت كه‌ وایكردووه‌ له‌ خۆمان بێزار بین.
بۆیه‌ بڕیارمان دابێت كه‌ خۆمان ڕوو به‌ ڕووى مه‌ترسى بكه‌ینه‌وه‌ .
له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ هۆكارێكى مه‌عقول بێت.
به‌ڵام تۆ له‌ ژیانى خۆت بێزاریت و بڕیارت داوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ كۆتایى پێ بێنیت.
به‌ڵلام كاكه‌ من بڕیارم نه‌داوه‌ بمرم.
بۆچى ژیانى من و ماڵ و منداله‌كه‌م ده‌خه‌یته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ .
چونكه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌كى تۆ له‌ تیژڕۆیى كردن .
له‌وانه‌یه‌ من توشى ڕوداوێكى هاتوچۆ بكه‌یته‌وه‌ .

     ڕائدى هاتوچۆ
   فاضل حاجى حسێن
 به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندن