تیژڕۆیى له كاتى چوون بۆ ده‌وام
یه‌كێك له پێداویستیه‌كانى ژیان له مڕۆدا ئۆتۆمبێله یان هه‌ر هۆیه‌كى گواستنه‌وه‌یه.
چونكه هۆیه‌كانى گواستنه‌وه كاتمان بۆ كورت ده‌كه‌نه‌وه بۆ گه‌یشتن وه هه‌روه‌ها هیلاكیشمان ناكه‌ن و به كه‌مترین هێزى ماسولكه‌كان ده‌گه‌ینه شوێنى مه‌به‌ست.
وه زۆرێك له شوفێران كه هۆیه‌كانى گواستنه‌وه به‌كاردێنن وا ده‌زانن به تیژڕۆیى كردن و خێرا لێخوڕین زووتر ده‌گه‌ن .
بۆیه ده‌یانبینین هه‌میشه ڕاكه ڕاكهیانه .
وه‌كو ئه‌وه‌ى كه له مه‌یدانى كێ بڕكێ و سیباق دا بن .
به‌ڵێ خێرا لێخوڕین پێویسته .
به‌ڵام له سنورى ڕێگا پێدرا و به پێى یاسا‌و هێماكانى هاتوچۆ نه‌ك خێرا لێخوڕینێكى شێتانه .
ده‌لێن (خیر الامور اوسطها) واتا باشترین شت ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ناوه‌ند هه‌لبژێریت .
نه‌زۆر له‌سه‌ر خۆ لێخوڕین كه ببێته هۆى خنكانى ڕێگا .
نه زۆر تیژڕۆیى كردنیش .
كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى توش بوون بێت به ڕوداوێك.
باشه كێشه‌كه له كێیه ؟
له به‌یانیان له كاتى چوون بۆ ده‌وام و سه‌ر كار ده‌بێت هه‌ر كاتژمێر 8 ى چاره‌كى بوێت له ماڵ ده‌ربچێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌م چاره‌گه پێ ڕا بگه‌ین و له هه‌شتى ڕێك له ده‌رگاى فه‌رمانگه بین و واژۆ بكه‌ین بۆ چوونه ژووره‌وه وه ئه‌م چارهگهى كه بۆ گه‌یشتن بۆ فه‌رمانگه دانراوه زۆر كۆنه .
وه بیست ساڵ به‌ر له ئێستا دانراوه كاتێك كه له‌ناو شارى هه‌ولێر (20000) بیست هه‌زار ئۆتۆمبێل هه‌بووه .
به‌ڵام ئێستا (700000) حه‌فت سه‌د هه‌زار هه‌یه و ڕۆژانه‌ش زیاتر ده‌بێت.
واتا شه‌قامه‌كان به كورتیهكى زۆر زۆر قهرهبالغترن له جاران.
بۆیه وا پێویست ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌م چاره‌كه بكرێت به نیو كاتژمێر زووتر ده‌رچوون له ماڵ وه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌م بوو بكرێت به سێ چاره‌ك.
باشه چى ده‌بێت ئایا له ڕێگا تووشى ئه‌م په‌له په‌له ده‌بیت؟ .
بێگومان نه‌خێر.
له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه و ده‌وام ته‌واو بونیش به هه‌مان شێوه هه‌مووى هیلاكه و هه‌مووى برسیه و خوا خوایه‌تى پێنج ده‌قیقه زوتر بگاته‌وه ماڵ.
ئیتر ئه‌و كاته تیژڕۆیى زیاتریش ده‌بێت .
چونكه له كورده‌وارى ده‌لێت:(برسیه‌تى ڕه‌گێكى له شێتیه)
باشه ئه‌گه‌ر پێنج ده‌قیقه له كات دوا كه‌وتبێت تۆ بلێی له برسان بمریت.
یان له هیلاكیان ببورێته‌وه .
بێگومان نا به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى فه‌رمانبه‌رن .
چه‌ندین كه‌سمان هه‌بووه كه بۆته قوربانى هیلاكى یان برسیه‌تى شوفێرێك.
كه تیژڕۆیى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى زووتر بگاته‌وه ماڵ نه‌وه‌ك نان نه‌مێنێت.
وه زۆر جار له دواى ڕوداوهكانیش ئێمه كه پۆلیسى هاتوچۆین له هۆكاره‌كانمان پێچاوه‌ته‌وه .
شوفێره‌كه پێى وتوین( كوره وهلاهى زۆر هیلاك بووم له ده‌وام ده‌هاتمه‌وه) .
یان وتویانه (وهللاهى ئه‌وه‌نده برسیم بو چاوم عاردى نه‌ده‌دیت ).
وه‌ره كه‌سى پیاده هه‌موو تاوانت ئه‌وه‌یه كه له شه‌قام ده‌په‌ڕیته‌وه .
ببیه قوربانى شێرێكى برسى بتشێلێته سه‌ر یه‌ك .
ڕێپێدراوى هاتوچۆ
لافـى مـحـمـد عـزیـز
نـوسـهرى بـهشـى ڕاگـهیـاندن