4404
2015-08-23
نوسینى نامه‌ى مۆبایل

                                                     نوسینى نامه‌ى مۆبایل
گه‌نجێك له‌كاتى لێخوڕیندا نامه‌یه‌كى مۆبایل بۆ دایكى ده‌نوسێت (دایكه‌ مشه‌وه‌ش مه‌بن زوو دێمه‌وه‌ ).
به‌لام به‌چركه‌یه‌ك له‌ دواى ناردنى نامه‌كه‌ .
هه‌واڵى ده‌بڕێت و نایه‌ته‌وه‌ ماڵ ، چونكه‌ تووشى ڕوداوێك ده‌بێت و خۆى به‌دواوه‌ى لۆریه‌كى وه‌ستاو دا ده‌دات و گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.
گه‌نجێكى تریش تووشى ڕوداوێكى هاتووچۆ ده‌بێت
ئه‌م گه‌نجه‌ له‌ دواى ڕوداوه‌كه‌ كه‌ سه‌یرى مۆبایله‌كه‌یان كرد نامه‌یه‌كى ته‌واو نه‌كراوى مۆبایلى له‌سه‌ر بوو كه‌ نووسیبووى بۆ هاوڕێیه‌كى :
هاوڕێ گیان خه‌ریكى شوفێریم و نامه‌ نووسین له‌و كاته‌دا زه‌حمه‌ته‌ به‌لام ئه‌م نامه‌یه‌ نه‌ نێردرا و هه‌ر له‌ ناو مۆبایله‌كه‌ مایه‌وه‌ .
گه‌نجێكى تریش بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى نامه‌یه‌ك ده‌نێرێت و ده‌نوسێت (شێته‌گیان شێت ده‌بم هه‌تا ده‌گه‌مه‌ لات)
به‌لام ئه‌و شێته‌ نه‌خۆى ده‌گات و نه‌ نامه‌كه‌ى ،چونكه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ له‌ناو ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ دۆزرابۆوه‌ .
ئه‌وانه‌ نموونه‌ى كۆمه‌لێك حاڵه‌ت بوون .
كه‌ به‌ڕاستى له‌كاتى نووسینى نامه‌ى مۆبایل ڕویانداوه‌
تۆش كه‌نامه‌ ده‌نوسیت .
به‌ڵێ تۆ .......
وا ده‌زانیت كه‌ ئه‌وه‌ قه‌ت به‌سه‌ر تۆ نایه‌ت.
چونكه‌ تۆ خێراییت له‌ نوسینى نامه‌ وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا هه‌موو ئه‌و شوفێرانه‌ى كه‌ ئه‌مه‌شیان به‌سه‌ر هاتووه‌ هه‌ر وا بیریان كردۆته‌وه‌ .
60% شوفێران وا ده‌زانن كه‌ شوفێرى كردن و نوسینى نامه‌ى مۆبایل به‌ یه‌كه‌وه‌ زۆر ئاسانه‌ و هیچ كێشه‌یه‌ك دروست ناكات .
وه‌ نابێته‌ هۆى دروست بوونى ئه‌گه‌ر بۆ ڕوداوى هاتوچۆ وه‌ زیاد له‌ 70% ى شوفێران ئه‌مه‌یان كردووه‌ .
واتا نوسینى نامه‌ و شوفێرى كردن .
به‌ڵام هیچیان خۆیان نه‌بینیوه‌ له‌و كاته‌ى كه‌ نامه‌ ده‌نوسن ئۆتۆمبێله‌كانیان چۆن لێده‌خوڕن.
له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌ك بكه‌یت ده‌توانیت بڵێیت كه‌ شوفێرێك نامه‌ بنوسێت .
زیاتر له‌ 20% ى ئه‌و كاته‌ى شوفێرى ده‌كات  له‌سه‌ر ڕێڕه‌وه‌كه‌ى به‌ ڕاستى ناڕوات.
وه‌ به‌ به‌رده‌وام لێى ده‌رده‌چێت و خێراییه‌كه‌ى كه‌م و زیاد ده‌كات .
چونكه‌ ئه‌و ته‌ماشا كردنه‌ خێرایه‌ى شاشه‌ى مۆبایل كاتێكى زۆر له‌وه‌ زیاتر ده‌خایه‌نێت كه‌ تۆ پێشبینى ده‌كه‌یت ،
چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ تۆ له‌ لاى خۆت وا لێك بده‌یته‌وه‌ كه‌ ته‌نها دوو چركه‌ى خایاندووه‌.
به‌ڵام نه‌ك نووسین ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ى نامه‌یه‌كیش كه‌ له‌ دوو دێر ڕه‌ت كات.
زیاتر له‌ (5) پێنج چركه‌ى ده‌وێت .
هه‌ر یه‌ك له‌ ئێوه‌ تاقى كردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ چاوه‌كانتان بنوقێنن یان بیگرن بۆ ماوه‌ى پێنج چركه‌ له‌ كاتى لێخوڕیندا.
ببینن چه‌ند تاقى كردنه‌وه‌یه‌كى سامناك و ترسناكه‌ .
كه‌ ئه‌وه‌یان خۆتان به‌ ویستى خۆتان و به‌ ئاگاوه‌ كردتان وه‌ كه‌ستان ئه‌وه‌ نازانن كه‌ هه‌موو جارێك له‌ كاتى نوسین یان خوێندنه‌وه‌ى نامه‌ ئه‌مه‌تان به‌سه‌ر دێت.
به‌ڵام دركى پێ ناكه‌ن .
تاكو ڕۆژێك دێت و ڕوداوێكتان به‌سه‌ر دێت .
له‌وانه‌یه‌ شوفێرێك سامناكترین سیناریۆ كه‌ پێشبینى بكات ئه‌وه‌ بێت.
كه‌ خۆى له‌ ڕوداوێكى هاتوچۆ گیان له‌ ده‌ست بدات.
وه‌ زۆرن له‌ وانه‌ى كه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى گوێ له‌ ئامۆژگاریه‌كه‌ نه‌گرن.
ده‌ڵێن (ئه‌وجا چییه‌ با بمرم)
به‌ڵێ به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ خۆت نه‌مریت و كه‌سێك بشێلیت و كه‌سه‌كه‌ بكوژیت.
بێننه‌ به‌ر چاوتان ئه‌و مۆته‌كه‌یه‌ى كه‌ یاخه‌تان ده‌گرێت تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ى كه‌ ده‌مرن.
كه‌ ئێوه‌ هۆكار بوین بۆ مردنى مرۆڤێك و له‌ گۆڕنانى هیواو ئاواته‌كانى .
وه‌ هێتیم كردنى ژن و منداله‌كانى .
ته‌نها له‌به‌ر نوسینى نامه‌یه‌ك یان خوێندنه‌وه‌ى نامه‌یه‌ك كه‌ له‌وانه‌یه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شى شتێكى پڕ و پووچ یان نوكته‌یه‌ك بێت.
ئیتر ته‌واو كردنى سیناریۆیه‌كه‌ بۆ ئێوه‌ جێ ده‌هێلێم وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى جێ ده‌هێلم كه‌ هیچ كات له‌ نوسینى نامه‌ و خوێندنه‌وه‌ى ناوه‌ستن.

 

   ڕائدى هاتوچۆ
 فاضل حاجى حسێن
به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندن