4188
2015-07-29
هاوڵاتى به‌ڕێز: بۆ سه‌ردانى كردنت بۆ به‌شه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر پێویسته‌ بڕى ئه‌و پاره‌نا یان (ڕسوماتانه‌) بده‌یت ......


ڕسوماته‌كان:
1)    مۆله‌ت:
اـ پێدانى مۆله‌تى شوفێرى بۆ یه‌كه‌م جار به‌ هه‌موو شێوه‌كانى یان نوێكردنه‌وه‌ى به‌ پێى یاساى (86) ى سالى (2004) وه‌ ڕسوماته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:
1)    پێدان یان نوێ كردنه‌وه‌ى مۆله‌تى ماتۆڕسكیل (5,000) پێنج هه‌زار دینار به‌ پێى بڕگه‌ (17 ـ ا) له‌ ڕسومات.
2)    پێدان یان نوێ كردنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره‌كانى ترى مۆله‌ت (گشتى ـ تایبه‌ت ) (10,000) ده‌ هه‌زار دینار  به‌ پێى بڕگه‌ (17ـ ب) له‌ ڕسومات.
ب) له‌ كاتى وون بوون یان په‌رت بوونى مۆله‌ت به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ به‌ پێى یاساى (86) ى ساڵى (2004) بڕگه‌ (20) له‌ ڕسومات .
1) بۆ یه‌كه‌م جار (10,000) ده‌ هه‌زار دینار .
2) بۆ دووه‌م جار (20,000) بیست هه‌زار دینار.
3) وه‌ زیاتر له‌ دوو جار (40,000) چل هه‌زار دینار .
ج ـ له‌ كاتى نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى مۆله‌تى شوفێرى یان سالیانه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ به‌ پێى یاساى (86) سالى (2004) بڕگه‌(29 ـ ه ) ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر چوبێت نوێى نه‌كردبێته‌وه‌ (10,000) ده‌ هه‌زار دینار سزا ده‌درێت جگه‌ له‌ ڕسومات.
2)    تۆمار كردنى ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل بۆ یه‌كه‌م جار یان نوێ كردنه‌وه‌ :
ڕسوماتى تۆمار كردنى ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێل به‌ پێى بڕگه‌ (18) به‌م شێوه‌یه‌یه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بێت:
ا ـ تۆمار كردنى ماتۆڕسكیل یان نوێ كردنه‌وه‌ ته‌نها بڕى(5,000) پێنج هه‌زار دینار به‌ پێى بڕگه‌ (18 ـ ا) له‌ یاساى (86) ى ساڵى (2004).
ب ـ هه‌موو جۆره‌ سوار ڕۆكان ته‌نها بڕى (10,000) ده‌ هه‌زار دینار وه‌ر ده‌گیرێت وه‌ك ڕسوماتى تۆمار كردن یان نوێ كردنه‌وه‌ به‌ پێى بڕگه‌ (18 ـ ب).
ج ـ ئۆتۆمبێلى بارهه‌لگر له‌ (12) طن زیاتر بێت وه‌ پاس كه‌ له‌ (25) نه‌فه‌ر زیاتر هه‌ڵ بگرێت ڕسوماتى تۆمار كردنى بۆ یه‌كه‌م جار یان نوێ كردنه‌وه‌ى ته‌نها (50,000) په‌نجا هه‌زار دینار وه‌ر ده‌گیرێت بڕگه‌ (18ـ ج).
3)    گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى (نقل الملكیه‌):
به‌ پێى بڕگه‌ (19) ڕسوماتى گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ن داریه‌تى به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بێت:
ا ـ ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت (50,000) په‌نجا هه‌زار دینار .
ب ـ ئۆتۆمبێلى كرێ (50,000) په‌نجا هه‌زار دیانر .
ت ـ ئۆتۆمبێلى بارهه‌لگر (100,000) سه‌د هه‌زار دینار.
ج ـ ئۆتۆمبێلى ( كشت و كاڵى ، الانشائى، المقگوره‌ ، كرڤانه‌) بڕى (50,000) په‌نجا هه‌زار دینار .
د ـ ماتۆڕسكیل (5,000) پێنج هه‌زار دینار.
4)    به‌ پێى یاساى (86) ساڵى (2004) بڕگه‌ (22) هیچ ڕسوماتێك وه‌رناگیرێت ئه‌گه‌ر په‌رت بوون یان وون بوون به‌هۆى سوتان یان دزین یان پێكدادان بێت وه‌ به‌لگه‌نامه‌ له‌ لایه‌نى تایبه‌تمه‌ندى پشتگیرى كرابێت.
5)    سه‌باره‌ت به‌ وون بوونى تابلۆكان یان سالیانه‌ یان مۆله‌ت ده‌بێت به‌شى هونه‌رى له‌ تۆماره‌كان ئاماژه‌ى پێبكات بۆ جێ به‌جێ كردنى بڕگه‌ى (20) له‌ یاساى (86) ى ساڵى (2004)
6)    له‌ كاتى تۆمار كردنى ئۆتۆمبێل بۆ یه‌كه‌م جار كه‌ به‌ ناوى كۆمپانیا بكرێت ڕسوماتى بڕگه‌ (18) یاساى (86) ى ساڵى (2004) وه‌رده‌گیرێت به‌ مه‌رجێك له‌ تۆماره‌كانى به‌شى هونه‌رى تۆمار بكرێت له‌ كاتى گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى له‌ كۆمپانیاوه‌ بۆ سه‌ر ناوى هاوڵاتى یان كۆمپانیایه‌كى تر وه‌ ڕسوماتى بڕگه‌ (19) وه‌ر ده‌گیرێت.
7)    سه‌باره‌ت به‌ به‌شى (7) ئه‌وانه‌ى دێن جگه‌ كراون له‌ پێدانى فه‌رمانى تۆمار كردنى سوار ڕۆكان:
ا ـ سوار ڕۆكانى كه‌ خاوه‌ن دارێتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ میرى و فه‌رمانگه‌كانى فه‌رمى و نیمچه‌ فه‌رمى :
1)    سوار ڕۆكانى كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانى هێلى دبلۆماسى و قونسلگه‌رى به‌ پێى بنه‌ماى كار پێكردنى به‌رامبه‌رانه‌ .
2)    سوار ڕۆكانى كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕێكخراوه‌كانى خێرخوازى و ڕێكخراوه‌كانى كه‌ بۆ سوود و ماندووبوونى گشتى داده‌نرێت كه‌ دیارى ده‌كرێت له‌ لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆ یان ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى پێده‌دات به‌پێى یاسا .
3)    سوار ڕۆكان كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕێكخراوه‌كان و ده‌سته‌كانى نێو ده‌وله‌تى و به‌ بڕوا نامه‌ى كه‌ ده‌رده‌چێت له‌ لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆ یان ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى پێده‌دات به‌پێى یاسا .
4)    سوار ڕۆكان كه‌ دێته‌ ناو عێراق به‌ تێپه‌ڕنامه‌ى سه‌فه‌ر كردن یان په‌راوى هاتوچۆكردن كه‌ ده‌ر ده‌چێت پاڵپشت به‌ حوكمه‌كانى یاساى گومرگ وه‌ ڕێگه‌ ده‌درێت به‌و كه‌س و سوار ڕۆیه‌ به‌ مانه‌وه‌ى له‌ عێراق بۆ ماوه‌یه‌كى دیارى كراو و ئه‌و سوار ڕۆیانه‌ كه‌ ڕێگه‌ى پێ ده‌درێت به‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ى بۆ عێراق به‌پێى ئه‌م به‌شه‌ ده‌بێت ڕێ پێدان وه‌ربگیرێت له‌ لایه‌ن ئه‌فسه‌رى تۆمار .
5)    سوار ڕۆیه‌كانى كه‌ به‌كار دێت له‌ لایه‌ن هێزه‌ فره‌ ڕه‌گه‌زه‌كان هاوڕێك له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان .
8)    به‌ پێى یاساى ژماره‌ (11) ى ساڵى (2012) مادده‌ى (9) بڕگه‌ (أ ـ ب ) له‌ یاساى سندوقى كۆمه‌ك بۆ توسبوانى شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان / عێراق.
أ ـ زیاده‌ كردنى ڕێژه‌ى (5%) بۆ گشت ڕسوماته‌كانى ئۆتۆمبێل ( تۆمار كردن ـ نوێ كردنه‌وه‌ ـ گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى بۆ هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبێلێك)  بۆ مه‌به‌ستى صندوق ته‌رخان بكرێت.
ب ـ ته‌رخان كردنى ڕێژه‌ى (5%) له‌و بژاردنانه‌ى له‌ سه‌ر پێچیه‌كانى هاتوچۆ وه‌رده‌گیرێت بۆ هه‌مان صندوقى ئاماژه‌ پێكراو وه‌ به‌ هاوپێچ لیستى ڕسوماته‌كانى كه‌ له‌ بڕگه‌ى (1 ـ ْ ) ئاماژه‌ى پێكراوه‌ به‌ مه‌به‌ستى جێ به‌جێ كردنى .
ج ـ دواى وردبینى كردن له‌ یاساى هاتوچۆى ژماره‌ (86) ى ساڵى (2004) ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م ڕسوماتانه‌ كه‌ ئاماژه‌ى پێكراوه‌ له‌ یاساكه‌دا نییه‌ به‌لكو ته‌نها له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆ به‌ كۆنووس پێشنیار كراوه‌ كه‌ ڕسوماتى بۆ دابندرێت به‌لام له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى به‌ نووسراویان ژماره‌ (7900) له‌ (12/9/2012) تێدا هاتووه‌ ته‌نها كار به‌و ڕسوماتانه‌  بكرێت كه‌ له‌ یاساى هاتوچۆى ژماره‌ (86) ى ساڵى (2004) هاتووه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كارى پێنه‌كرێت بۆیه‌ به‌پێى نووسراوى وه‌زاره‌تى ئاماژه‌ پێكراو ئه‌م ڕسوماتانه‌ كارى پێناكرێت .