2798
2015-07-26
هاوڵاتى به‌ڕێز: بۆ نوێ كردنه‌وه‌ى سالیانه‌ى (سنوى) ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه‌ جێ به‌جێ بكه‌یت:


1)    نوێ كردنه‌وه‌ى هه‌ردووك پشكنینى (هه‌ززه‌ و پشكنینى لاشه‌ى ) له‌ یه‌كێك له‌ پشكنینه‌كانى ( ڕێگاى گوێڕ یان كه‌سنه‌زان) ئه‌گه‌ر هاتوو پشكنینه‌كانى به‌سه‌ر چووبو .
2)    ئاماده‌ بوونى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى به‌ناوه‌ له‌گه‌ڵ هێنانى به‌لگه‌نامه‌ كه‌سییه‌كان ( ناسنامه‌ ، ڕه‌گه‌ز نامه‌، كارتى زانیارى ، وێنه‌یه‌كى ڕه‌نگا ڕه‌نگى مامه‌ڵه‌) ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سه‌كه‌ كورد بوو و خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان بوو .
3)    ئه‌گه‌ر هاتوو كورد بوو خه‌لكى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان بوون یان دانیشتووى سنورى مادده‌ى (140) ى قه‌زاكانى ( مه‌خمور، شه‌نگال،شێخان،داقوق،خورماتو،خانه‌قین) بوون ده‌بێت پشتگیرى ئیداره‌ و ئاسایشى ناوچه‌كانى هه‌بێت و كارتى زانیارى ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌بێت له‌گه‌ل هێنانى به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌سیه‌كان.
4)    كردنه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى تۆمار كردنى ئۆتۆمبێل به‌ ناوى هاوڵاتیانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێن و كارتى زانیارى هه‌رێمیان هه‌یه‌ یان كارتى نیشته‌جێ بوونى ئاسایشیان هه‌یه‌  به‌ مه‌رجێك كارتى نیشته‌جێ بوونه‌كه‌یان به‌سه‌ر نه‌چووبێت ، پێویسته‌ نوسراوى پشتگیرى ئاسایشیان هه‌بێت و له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایش فایلێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ئۆتۆمبێلى هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكات تیایدا ته‌واوى زانیارى تایبه‌ت به‌ داواكار هه‌بێت. له‌گه‌ل هێنانى به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌سیه‌كان.
5)    هاوڵاتیانى دانیشتووى ناوه‌ندى قه‌زاى كه‌ركووك و ناحیه‌كانى كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌سێتیه‌كانیان بسه‌لمێنێت كه‌ نیشته‌جێى ئه‌و قه‌زایه‌ و نوسراوى فه‌رمى قائیمقامیه‌تى مه‌ركه‌زى كه‌ركوك بهێنن.
6)    بڕگه‌كانى (5،4،3) ى سه‌ره‌وه‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى تاكسى ناگرێته‌وه‌.