3290
2015-07-26
هاولاتى به‌ڕێز : بۆ چۆنیه‌تى گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى ئۆتۆمبێل له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكى تر (به‌ناوكردن) پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێ به‌جێ بكه‌یت.

 

 1)    نوێ كردنه‌وه‌ى هه‌ردووك پشكنینى (هه‌ززه‌ و پشكنینى لاشه‌ى ) له‌ یه‌كێك له‌ پشكنینه‌كانى ( ڕێگاى گوێڕ یان كه‌سنه‌زان) ئه‌گه‌ر هاتوو پشكنینه‌كانى به‌سه‌ر چووبو .
2)    ئاماده‌ بوونى هه‌ردووك لایه‌ن كڕیار و فرۆشیار له‌گه‌ڵ هێنانى به‌لگه‌نامه‌ كه‌سییه‌كان ( ناسنامه‌ ، ڕه‌گه‌ز نامه‌) بۆ فرۆشیار وه‌ بۆ كڕیاریش (ناسنامه‌ ، ڕه‌گه‌زانامه‌ ،كارتى زانیارى ، وێنه‌یه‌كى ڕه‌نگا ڕه‌نگى مامه‌ڵه‌) ئه‌گه‌ر هاتوو كڕیار كورد بوو و خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان بوو .
3)    ئه‌گه‌ر هاتوو كڕیار كورد بوو خه‌لكى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان بوون یان دانیشتووى سنورى مادده‌ى (140) ى قه‌زاكانى ( مه‌خمور، شه‌نگال،شێخان،داقوق،خورماتو،خانه‌قین) بوون ده‌بێت پشتگیرى ئیداره‌ و ئاسایشى ناوچه‌كانى هه‌بێت و كارتى زانیارى ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌بێت له‌گه‌ل هێنانى به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌سیه‌كان.
4)    كردنه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى تۆمار كردنى ئۆتۆمبێل به‌ ناوى هاوڵاتیانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێن و كارتى زانیارى هه‌رێمیان هه‌یه‌ یان كارتى نیشته‌جێ بوونى ئاسایشیان هه‌یه‌ ، به‌ مه‌رجێك كه‌ كارتى نیشته‌جێبونه‌كه‌یان به‌سه‌ر نه‌چوبێت پێویسته‌ نوسراوى پشتگیرى ئاسایشیان هه‌بێت و له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایش فایلێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ئۆتۆمبێلى هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكات تیایدا ته‌واوى زانیارى تایبه‌ت به‌ داواكار هه‌بێت. له‌گه‌ل هێنانى به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌سیه‌كان.
5)    هاوڵاتیانى دانیشتووى ناوه‌ندى قه‌زاى كه‌ركووك و ناحیه‌كانى كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌سێتیه‌كانیان بسه‌لمێنێت كه‌ نیشته‌جێى ئه‌و قه‌زایه‌ و نوسراوى فه‌رمى قائیمقامیه‌تى مه‌ركه‌زى كه‌ركوك بهێنن.
6)    بڕگه‌كانى (5،4،3) ى سه‌ره‌وه‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى تاكسى ناگرێته‌وه‌.