2016
2015-07-23
هاولاتى به‌ڕێز : بۆ تۆمار كردنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بكه‌یت:

چۆنیه‌تى تۆمار كردنى ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت بۆ یه‌كه‌م جار (ژماره‌ كاتى).
1)    بوونى گرێ به‌ستى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لێ كڕاوه‌ ، كه‌ گرێ به‌سته‌كه‌ بۆ ماوه‌ى (60) ڕۆژه‌ و ده‌بێت خاوه‌نى ئۆتۆمبێل له‌ ماوه‌ى ئه‌و (60) ڕۆژه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى هاتوچۆى هه‌ولێر تۆمار بكات ئه‌گه‌رنا تووشى سزادانى دوا كه‌وتن ده‌بێت كه‌ بڕى سزادانه‌كه‌ش بۆ مانگى یه‌كه‌م (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دیناره‌ و بۆ مانگه‌كانى تر هه‌رمانگه‌ و (100000) سه‌د هه‌زار دیناره‌ .
2)    ده‌بێت خاوه‌نى ئۆتۆمبێل ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌ یه‌كێك له‌ پشكنینه‌كان ( ڕێگاى گوێڕ یان له‌ كه‌سنه‌زان) ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بپشكنى به‌ مه‌به‌ستى دڵنیا بوون له‌ ژماره‌ى لاشه‌كه‌ى .
3)    بوونى چه‌كى ده‌سته‌به‌ر كراو كه‌ ده‌بێت له‌ یه‌كێك له‌ بانكه‌كانى هاولێر یان ده‌ور و به‌رى هه‌ولێر ببڕدرێت كه‌ چه‌ندێتى بڕى پاره‌كه‌ و چۆنیه‌تى له‌ بڕگه‌كانى تر ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ .
4)    هێنانى به‌لگه‌نامه‌ كه‌سییه‌كان ( ناسنامه‌ ، ڕه‌گه‌ز نامه‌، كارتى زانیارى ، وێنه‌یه‌كى ڕه‌نگا ڕه‌نگى مامه‌ڵه‌) ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سه‌كه‌ كورد بوو و خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان بوو .
5)    ئه‌گه‌ر هاتوو كورد بوو خه‌لكى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان بوون یان دانیشتووى سنورى مادده‌ى (140) ى قه‌زاكانى ( مه‌خمور، شه‌نگال،شێخان،داقوق،خورماتو،خانه‌قین) بوون ده‌بێت پشتگیرى ئیداره‌ و ئاسایشى ناوچه‌كانى هه‌بێت و كارتى زانیارى ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌بێت له‌گه‌ل هێنانى به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌سیه‌كان.
6)    كردنه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى تۆمار كردنى ئۆتۆمبێل به‌ ناوى هاوڵاتیانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێن و كارتى زانیارى هه‌رێمیان هه‌یه‌ یان كارتى نیشته‌جێ بوونى ئاسایشیان هه‌یه‌ ، به‌ مه‌رجێك كارتى نیشته‌جێبونه‌كه‌یان به‌سه‌ر نه‌چووبێت. پێویسته‌ نوسراوى پشتگیرى ئاسایشیان هه‌بێت و له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایش فایلێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ئۆتۆمبێلى هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكات تیایدا ته‌واوى زانیارى تایبه‌ت به‌ داواكار هه‌بێت. له‌گه‌ل هێنانى به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌سیه‌كان.
7)    هاوڵاتیانى دانیشتووى ناوه‌ندى قه‌زاى كه‌ركووك و ناحیه‌كانى كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌سێتیه‌كانیان بسه‌لمێنێت كه‌ نیشته‌جێى ئه‌و قه‌زایه‌ و نوسراوى فه‌رمى قائیمقامیه‌تى مه‌ركه‌زى كه‌ركوك بهێنن.
8)    بڕگه‌كانى (7،6،5) ى سه‌ره‌وه‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى تاكسى ناگرێته‌وه‌.