هێمنى شوفێران له یه‌كتر بڕه‌كان
به پێى بنه‌ماكان پێشینه‌ى هاتوچۆ بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یه كه له شه‌قامى سه‌ره‌كى ڕێ ده‌كات و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى كه له شه‌قامى لاوه‌كى دێت ده‌بێت چاوه‌ڕێى بێت تاوه‌كو هه‌ڵى بۆ ده‌ره‌خسێت ئینجا بێته ناو شه‌قام و به‌ر له‌گه‌یشتن به یه‌كتر بڕى شه‌قامه‌كان بوه‌ستێت.
وه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ى كه له شه‌قامه سهركیهكه ده‌هات ئه‌م بنه‌مایه‌ى جێ به‌جێ كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشى ڕوداو هات .
جا ئه‌وه حاله‌ته تایبهتهكهیه كه باسمان كرد كه ده‌بێت شوفێر هه‌ندێك جار به‌پێى بنه‌ماكان نه‌جولێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌لامه‌ت بێت.
واتا ڕاسته به‌پێى یاسا شوفێره‌كه جوڵایه‌وه به‌ڵام شوفێره‌كه ئه‌وه‌ى له‌به‌ر چاو نه‌گرت كه‌وا هه‌موو شوفێران وه‌كو یه‌كتر بنه‌ماكانى هاتوچۆ جێ به‌جێ ناكه‌ن و هه‌موویان هه‌مان تواناى عه‌قلى و جه‌سته‌ییان نییه و هه‌موویان له‌هه‌مان حاله‌تى ده‌روونیدا نین .
بۆیه كه یاساكانى جێ به‌جێ كرد وه‌كو ده‌قه‌كه‌ى خۆى تووشى ڕووداو بوو .
جا ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕۆحێك بده‌ینه به‌ر ده‌قه‌كانى یاسا و پابه‌ند نه‌بوون به بنه‌ماكان و پێشینه‌كانى هاتوچۆ هۆكارێكى سه‌ره‌كین بۆ سه‌لامه‌تى و تووش نه‌بوون به ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ .
به‌لام نه‌ك هه‌مووكات .
چونكه هه‌ندێك حاله‌تى تایبه‌تى هه‌یه ئه‌گه‌ر یاساكان چۆنن وه‌كو ده‌قى خۆى جێ به‌جێیان بكه‌ین له‌وانه‌یه تووشى كاره‌سات بین .
ئه‌وه چۆن ڕووده‌دات؟
ئه‌گه‌ر ڕوداوێك بكه‌ینه نموونه .
كه ئۆتۆمبێلێك له شه‌قامى سه‌ره‌كى ده‌ڕوات به‌خێرایى ئاسایى خۆى وه كه گه‌یشته یه‌كتر بڕى ئه‌و ڕێگایه‌ى كه له‌سه‌رى ده‌ڕوات كه ڕێگاى سه‌ره‌كییه تووشى پێكدادان ببێت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكى تر كه له شه‌قامى لاوه‌كى دێت و له ئه‌نجامدا كاره‌سات دروست ده‌بێت.
جا با شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م ڕوداوه بكه‌ین.
به‌و شوفێرهو هاوتاكانى بڵێین له‌كاتى ڕێكردندا له شه‌قامه‌كان و له یه‌كتر بڕه‌كان به تایبه‌تى له شوێنه چۆله‌كان كه جووڵه‌ى تیادا كه‌مه وه هه‌روه‌ها له‌كاتى شه‌ودا هه‌وڵ بده‌ن ئه‌گه‌ر له شه‌قامێكیش پێشینه‌ى هاتوچۆ بۆ ئه‌وان بێت یان ئه‌وان له شه‌قامى سه‌ره‌كى بڕۆن و بگه‌نه یه‌كتر بڕى شه‌قامه‌كه له‌گه‌ڵ شه‌قامێكى لاوه‌كى .
ئه‌وان زیاتر چاو كراوه بن و خێراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و هێمن بن ، چونكه ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌ر چاو دابنێین كه له‌وانه‌یه شوفێرێك ئه‌م بنه‌مایه نه‌زانێت یان پێى پابه‌ند نه‌بێت وه له ئه‌نجامدا ئه‌وانیش تووشى كاره‌سات بن .
ڕائدى هاتوچۆ
فاضل حاجى حسێن
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر