2006
2015-04-27
تێپه‌ڕاندن به‌ر له‌ پێچ كردنه‌وه‌

                                  تێپه‌ڕاندن به‌ر له‌ پێچ كردنه‌وه‌
جۆره‌ سه‌رپێچیه‌ك .
هه‌یه‌ كه‌ زۆرێك له‌ شوفێرانمان ئه‌م جۆره‌ سه‌رپێچیه‌ ده‌كه‌ن.
ئه‌ویش له‌و كاتانه‌ ده‌بێت كاتێك كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگایه‌كى سه‌ره‌كى بچنه‌ ناو ڕێگایه‌كى لاوه‌كى له‌ لاى ڕاستیانه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان ده‌بێت به‌ پێى بنه‌ماكان بێت.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ڕێڕه‌و بگۆڕین دواى ئاماژه‌ داگیرساندن وه‌ له‌و كاته‌ هه‌وڵى تێپه‌ڕاندن نه‌ده‌ین له‌ ئۆتۆمبێلێكى به‌رده‌مت واتا به‌ پێشى نه‌كه‌ویه‌وه‌ .
ئینجا له‌ پێشى پێچ بكه‌یته‌وه‌ و بچیه‌ ناو شه‌قامه‌ لاوه‌كیه‌كه‌ له‌ لاى ڕاست كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌م سه‌رپێچیه‌ .
ڕۆژانه‌ به‌ سه‌دان جار ده‌كرێت.
به‌ تایبه‌تى له‌ لایه‌ن شوفێره‌ گه‌نجه‌كانمان كه‌ هێمن نین و زوو ئۆقره‌یان لێ هه‌لده‌گیرێت و زۆر جار به‌هۆى ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵس و كه‌وته‌یان تووشى ڕوداوێك ده‌بنه‌وه‌ .
كه‌ بۆ ئه‌م به‌ پێش كه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ پێنج چركه‌ كاتى پاشه‌كه‌وت كردبێت.
ئه‌گه‌ر كه‌متریش نه‌بێت.
به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا چى كرد؟
ڕێژه‌ى مه‌ترسیه‌كانى له‌ 100%  زیادى كرد.
چونكه‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ تۆ له‌ پێش بارهه‌لگرێك پێچ ده‌كه‌ینه‌وه‌ .
ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ تۆ دواوه‌ى خۆت به‌ ته‌واوى نابینێت.
چونكه‌ بارهه‌لگره‌كه‌ دایپۆشتووه‌ .
دووه‌م: شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ش دابگیرسێنێت بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م مانۆڕه‌.
ئه‌م ئاماژه‌یه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بینراو نابێت.
وه‌ ئه‌گه‌ر بینراویش بێت كاردانه‌وه‌ى پێویست له‌ لایه‌ن شوفێرانى تره‌وه‌ ناكرێت و ناتوانرێت بكرێت .
چونكه‌ كاتى پێویستیان به‌ده‌سته‌وه‌ نیه‌.
جا بۆ ئه‌و شوفێرانه‌ى كه‌ ئه‌وه‌نده‌ نا ئارامن ئه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك دوا ئینزار ده‌بێت.
به‌ر له‌وه‌ى كه‌ توشى ڕوداوێك ببینه‌وه‌ .

ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر