بڵاونامه‌ی ژماره (7) ی ساڵی (2012)
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه به‌پێی مادده‌ی (34) بڕگه (2) له یاسای هاتووچۆی (86) ساڵی(2004) بڕیاماندا0
1- له‌سه‌ر شوفێرو هه‌موو سه‌رنشینانی ناو ئۆتۆمبێل پێویسته پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنن به‌تایبه‌تی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌وا له پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له ته‌نیشت شوفێر داده‌نیشن چونكه وه‌ك تێبینی كراوه له ئه‌نجامی ڕووداودا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه پشتێنی سه‌ڵامه‌تی نابه‌ستن زیاتر توشی زه‌ره‌رو زیان ده‌بن وه ده‌بن به قوربانی0
2- شوفێر به‌رپرسه له پابه‌ندبوونی هاووڵاتی ته‌نیشت خۆی به به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی