میكانیزمى خۆ به‌دوور گرتن له توڕه‌بوون
هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسانمان له‌خه‌ودا تاوه‌كو نوستن له‌شه‌ودا .
تووشى چه‌ندین كێشه و گیر و گرفت و مهوقفى ناخۆش ده‌بینه‌وه كه‌وامان لێده‌كات میزاجمان تێك بچێت و تووشى گرژى و دڵه‌ڕاوكێ بین .
وه هه‌موومان ناچارین كه ڕۆژانه تووشى مامه‌له كردن بكه‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆر خه‌لك كه له ڕێگاوبانه‌كان ده‌یانبینین یان له شوێنى كاره‌كانمان .
كه هه‌ر یه‌كه‌یان وا پێویست ده‌كات به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ین .
به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر شوفێر بین.
وه زۆر جار ئه‌و مهوقیفانهى كه باسم كرد كه ده‌بنه هۆى گرژى و دڵه‌ڕاوكێ .
په‌ره ده‌سه‌نن وه ده‌بن به شه‌ڕه جنێو یان شه‌ڕى ده‌سته و یه‌خه یان پێشبڕكێ كردن و ڕێگا به یه‌كترى گرتن كه هه‌موو ئه‌م بارانه‌ش وا ده‌كه‌ن .
ئه‌گه‌رى تووش بونمان به ڕوداوه‌كان زیاتر بێت .
كامه‌مان هه‌یه له‌دواى شه‌ڕه جنێوێك له‌گه‌ڵ شوفێرێكى تر یان پیاده‌یه‌ك به‌هه‌مان خێرایى و هه‌مان شێوازى پێشوومان ئۆتۆمبێله‌كانمان لێخوڕیبێت؟
بێگومان كه‌سمان.
چونكه شتێكى به‌لگه نه‌ویسته كاتێك كه مرۆڤ تووشى ده‌مارگیرى و بار گرژى ده‌بێته‌وه .
ئه‌و هێمنیهى هه‌یه‌تى له‌كاتى ئاسایی‌دا له ده‌ستى ده‌دات وه تیژڕۆیى كردن وه‌كو هه‌ولێكى لا شعورانه دێت بۆ خۆ دوور خستنه‌وه له‌م باره‌ى كه دهمارگیریهكهى دروست كردووه .
وه كه تیژڕۆش بووین وه‌كو نهتیجهیهكى حه‌تمى ڕوداوێك دروست ده‌كات.
شه‌ڕى نێوان دوو شوفێر بۆ له‌یه‌كتر تێپه‌ڕاندن یان هه‌ڵس و كه‌وتێكى نا به‌جێ ڕوداوێكى هاتوچۆى دروست ده‌كات .
كه‌واتا چى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى میكانیزمه‌كانى به‌رگرى كردنمان زیاتر بێت.؟؟
بۆ ئه‌وه‌ى تووشى بارگرژى و ده‌مارگیرى نه‌بینه‌وه له‌كاتى شوفێرى كردن‌دا به تایبه‌تى كه ئه‌م بارانه‌ى كه ده‌مار گرژیان لێده‌كه‌وێته‌وه زۆر جار ئه‌وه‌نده ساده‌ن كه شایانى باس كردن نین به‌لام ده‌ره‌نجامه‌كانیان له‌وانه‌یه كاره‌ساتیان لێ بكه‌وێته‌وه ؟
وه‌ڵامى ڕاست و زانستیش بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه له بتهڕهتدا ئه‌م باره سادانه دروست نه‌كه‌ین كه بار گرژییه گه‌وره‌كانیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
ئه‌وه‌یان چۆن ده‌بێت ؟
یه‌كه‌م هه‌نگاو به زوو هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له ماڵ كاتێك كه بۆ شوێنى كار یان فه‌رمانگه‌كان ده‌چین .
چونكه كاتێك كه زووتر له ماڵ هاتمه ده‌ره‌وه له ڕێگا له‌سه‌رخۆ تر ده‌ڕۆم و پێشبڕكێ ناكه‌م بۆ گه‌یشتن بۆ شوێنى كاره‌كه‌م.
به‌مه‌ش شوفێرانى تر لێم زویر نابن وه منیش زویر نابم و تووشى بار گرژى نابم و په‌ستانى خوێنم به‌رز نابێته‌وه .
كه‌واتا یه‌كه‌م میكانیزم بۆ تووش نه‌بوون به بارگرژى له شوفێرى كردن‌دا زوو هاتنه ده‌ره‌وه یه له‌ماڵ .
چونكه ئه‌گه‌ر پێنج ده‌قیقه دوا كه‌وتم تاوه‌كو دایكى منداڵان له مكیاجهكهى ته‌واو ده‌بێت بۆ تعویز كردنه‌وه‌ى ئه‌م پێنج ده‌قیقه‌یه كه خێرا لێده‌خوڕن.
میكانیزمى دووه‌م : بۆ تووش نه‌بوون به بارگرژى (هێمنییه) زۆربه‌مان وه منیش یه‌كێكم له‌وانه كاتێك كه شوفێرێك له لاى ڕاستمان ڕه‌ت ده‌بێت یان ڕێگامان بۆ ناكاته‌وه .
ده‌ستده‌كه‌ین بۆ جنێودان و هاوار كردن به شێوه‌یه‌ك كه ئهعصابمان نامێنێت ده‌كوژین و ناشارینه‌وه .
به‌لام ڕاتان چییه به كه‌مێك گۆڕانكارى ؟
ئه‌و جاره‌یان ئه‌گه‌ر شوفێرێك هه‌ڵس و كه‌وتێكى نا به‌جێى كرد خۆتان توڕه مه‌كه‌ن و هه‌وڵ دهن زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك دروست بكه‌ن .
چونكه زه‌رده‌خه‌نه ئه‌گه‌ر له دلهوهش نه‌بێت وامان لێ ده‌كات زیاتر هێمنى بینیوه .
وه من دڵنیام هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌م شێوازه تاقى بكه‌نه‌وه په‌شیمان نابنه‌وه لێى وه به‌رده‌وام ده‌بن.
وه هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت بزانێت چه‌ند ناشرین ده‌بێت له كاتى توڕه‌بووندا با ته‌ماشایه‌كى خۆى بكات له ئاوێنه .
وه من دڵنیام كه به ژیانى جارێكى تر تووڕه نابیته‌وه.
چونكه مرۆڤ به گرژى له ئاژه‌لێكى دڕنده ده‌چێت وه هه‌موو كاتێك ئه‌گه‌ر هه‌یه ڕوداوێكى به‌سه‌ر بێت.
ڕائدى هاتوچۆ
فاضل حاجى حسێن
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر