2861
2015-03-17
گلۆپى زه‌ردى ترافیك لایت

                                                    گلۆپى زه‌ردى ترافیك لایت
زۆر جار گوێ بیست ده‌بین له‌ شوفێران كه‌ تووشى ڕوداوێك ده‌بن له‌سه‌ر ترافیك لایته‌كان ده‌ڵێن له‌ گڵۆپى زه‌ردمان دا یان كه‌م سه‌رپێچیمان بۆ تۆمار ده‌كرێت له‌ لایه‌ن پۆلیسى هاتوچۆوه‌ ده‌ڵێن گڵۆپى ترافیك لایت سوور نه‌بووه‌ كاتێك ده‌رچوین .
بۆیه‌ من پێم باشه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م به‌ برایانى شوفێر وه‌ ماناى گڵۆپى زه‌رد و ماوه‌كه‌یان بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه‌ .
سه‌ره‌تا گڵۆپى زه‌رد كه‌ دا ده‌گیرسێت له‌ دواى گڵۆپى سه‌وز چ فه‌رمانێك به‌ شوفێر ده‌دات .
فه‌رمانى وه‌ستانى پێ ده‌دات یان ئاماده‌ بوون بۆ وه‌ستان ده‌دات وه‌ ماوه‌ى داگیرسانى گلۆپى زه‌رد له‌دوو تا سێ چركه‌یه‌ .
واتا ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مه‌ وه‌ بایى ئه‌وه‌ ناكات كه‌ له‌ دواى داگیرسانى گلۆپى زه‌رد ئه‌گه‌ر تۆ ده‌یه‌مین ئۆتۆمبێل بیت له‌سه‌ر ترافیك لایت هه‌ر ده‌ربچیت .
واتا له‌گه‌ڵ بینینى فه‌رمانه‌كه‌ ده‌بێت بوه‌ستیت ،چونكه‌ ده‌رچونت له‌و حاله‌ته‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كه‌ تووشى ڕوداوێكى بیت .
جا به‌ڕێزان مه‌ترسى نه‌وه‌ستان له‌سه‌ر ترافیك لایت له‌وانه‌یه‌ كه‌ كاتێك بۆ تۆ سوور ده‌بێت ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ بۆ لایه‌كه‌ى تر سه‌وز بووه‌ وه‌ فه‌رمان دراوه‌ به‌ ڕۆیشتن بۆیه‌ ئه‌گه‌رى پێكدادانى له‌ 100% له‌ مه‌یدانه‌كه‌ى ترافیك لایت دروست ده‌بێت .
جا با بێینه‌وه‌ سه‌ر گلۆپى زه‌رد وه‌ك وتمان كه‌ فه‌رمانى وه‌ستانت پێ ده‌دات .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌رد بوونى گڵۆپ شوفێرێك به‌ خێرایى بێت و به‌رده‌مى چۆڵ بێت وه‌ بزانێت كه‌وا به‌ر له‌ سوور بوون به‌ له‌ 100% ده‌رده‌چێت ده‌بێت نه‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام بێت له‌ ڕۆیشتن .
وه‌ دیسان به‌ بیرتان دێنماه‌وه‌ به‌ڵام ماوه‌ى گڵۆپى زه‌رد ته‌نها له‌ دوو تا سێ چركه‌یه‌ .
وه‌ له‌دواى ئه‌م سێ چركه‌یه‌ گڵۆپى سوور هه‌یه‌ له‌و كاته‌ش پابه‌ند نه‌بوونت كاره‌ساتێك دروست ده‌كات .

                     ڕێپێدراوى هاتوچۆ
                 لافـــى مـحـمـــد عـــزیـــز
    نوسه‌رى به‌شى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر