2458
2014-12-10
كاتێك كه‌وا ئۆتۆمبیل لێ ده‌خوڕین ده‌بێت وا بیر بكه‌ینه‌وه‌ كه‌وا (5) پێنج ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕین...

كاتێك كه‌ ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕین ده‌بێت تۆ وا بیر بكه‌یته‌وه‌ كه‌وا پێنج ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕیت نه‌ك یه‌ك ئه‌مه‌ چۆن؟                                     
چۆن پێنج ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕیت ؟                                                    
من پێت ده‌لێم به‌لێ تۆ پێنج ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕیت .بابۆتى بژمێرم .
یه‌كه‌میان : ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆته‌ دووه‌میان ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ كه‌ له‌ پێشه‌وه‌یه‌ ، چونكه‌ به‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كى تۆ ئه‌ویش توشى ڕوداو ده‌كه‌یت
به‌هه‌مان شێوه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دواى خۆتیش كاتێك كه‌ وه‌ستانێكى له‌ ناكاو ئه‌نجام ده‌ده‌یت به‌بێ هیچ هۆكارێك له‌وانه‌یه‌ تووشى ڕوداوى بكه‌یت..
ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لاى چه‌پیشت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لاى ڕاستیشت كه‌واته‌ بوو به‌چه‌ند بوو به‌ پێنج ئۆتۆمبێل.                                                 
به‌ ڕاستى ئه‌وه‌ ته‌عبیرێكى مه‌جازیه‌و هیچ شوفێرێك ناتوانێت له‌ یه‌ك كاتدا پێنج ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت به‌لام ڕاسته‌ هه‌ر هه‌ڵس و كه‌وتێكى نابه‌جێ شوفێرو هه‌ر سه‌رپێچیه‌كى له‌ یاساكانى هاتوچۆ ده‌بێته‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌ یه‌كێك له‌م چوار ئۆتۆمبێله‌كه‌ى كه‌ له‌ ده‌وره‌ین.
 جا شوفێرى به‌ڕێز زۆر گرنگه‌ لێره‌ درك به‌وه‌ بكه‌ین كه‌وا لێخوڕینى ئۆتۆمبێل وه‌ به‌كارهێنانى ڕێگا هه‌ڵس و كه‌وتێكى شارستانیانه‌یه‌ وه‌ پێویسته‌ گشت بنه‌ماكانى لێخوڕینى بێوه‌ییانه‌ى تێدا ڕه‌چاو بكرێت كه‌ گه‌یشتینه‌ به‌م ىئامانجه‌ى كه‌ ده‌ته‌وێت به‌ باشترین شێوه‌ و سه‌لامه‌تترین ڕێگا وه‌ من ده‌مه‌وێت لێره‌ هه‌موو شوفێرانى به‌ڕێمان پابه‌ند بن به‌م نوسینه‌ى كه‌ له‌سه‌ر پشتى هه‌ندێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ینوسنكه‌ ده‌ڵێن گرنگ نییه‌ كه‌ بگه‌یت به‌لام گرنگه‌ به‌ سه‌لامه‌تانه‌ بگه‌یت.   

 

                                        ڕائدى هاتوچۆ
                                     فاضل حاجى حسێن
                                   به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندن