2498
0000-00-00
لێخوڕین له‌كاتى باران و به‌فردا

له‌كاتى باران بارین و ته‌ڕبوونى ڕووى ڕێگاكان زۆر ئاسانه‌ كه‌ ئۆتۆمبێل له‌نگه‌رى تێك بچێت بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رت :
1ـ خێراییت كه‌م بكه‌یته‌وه‌ و ئۆتۆمبێل لێبخوڕیت به‌ خێراییه‌ك كه‌ كه‌متربێت له‌و خێراییه‌ى كه‌ به‌هێما له‌ڕێگاكه‌ دیارى كراوه‌ ،چونكه‌ ئه‌م خێراییه‌ بۆ كاتى ئاساییه‌ .
2ـ ماوه‌یه‌كى بێوه‌یى زیاتر له‌نێوان ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و ئۆتۆمبێلى پێش خۆت جێ بهێلیت ،چونكه‌ به‌ باران هێزى لێكخشاندنى نێوان تایه‌ى ئۆتۆمبێل و ڕووى ڕێگا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ ڕاگرتن ئاسته‌متر ده‌بێت.
3ـ خۆت بپارێزیت له‌و شوێنانه‌ى كه‌ ئاوى باراناوى تیایدا كۆ ده‌بێته‌وه‌ ،چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى ته‌ڕبوونى دیسكه‌كانى برێك كردن به‌مه‌ش برێك تواناى كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ .


                                                    ڕێپێدراوى هاتوچۆ
                                                    لافى محمد عزیز