2970
2014-10-22
وه‌رگه‌ڕان

وه‌رگه‌ڕان
وه‌رگه‌ڕان جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانى ڕوداوى هاتوچۆ وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین له‌ هه‌موو جۆره‌كانى ترى ڕوداوى هاتوچۆ خوێناوى تره‌ ئه‌وا بێگومان ده‌توانین بڵێین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕوداوه‌ خوێناوییه‌كان .
چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌ ڕوداوه‌كانى وه‌رگه‌ڕان زیانى گیانى و ماڵى زۆر هه‌یه‌
وه‌ وه‌رگه‌ڕان به‌ ده‌ستێكى ئیلاهى و قه‌زاو قه‌ده‌ر ڕوو نادات به‌ڵكو ڕوداوێكه‌ كه‌ ده‌ره‌نجامى چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى شوفێره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئۆتۆمبێل و ڕێگا و كه‌ش و هه‌وا.
وه‌ لێكۆلینه‌وه‌كان له‌ ڕوداوه‌كانى وه‌رگه‌ڕان ده‌ریانخستووه‌ كه‌وا كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن كه‌ ڕێگا خۆشكه‌رن بۆ كه‌وتنه‌وه‌ و دروست بوونى ڕوداوى وه‌رگه‌ڕان ئه‌وانیش:
1ـ خێرایى:ئه‌وه‌ یاسایه‌كى فیزیاییه‌ كاتێك كه‌ خێرایى زیاد ده‌بێت كێش كه‌م ده‌بێته‌وه‌ وه‌ كاتێك كه‌ كێش كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت بوونى پێچێكى بچوك له‌ ڕێگا یان بوونى چالێك یان به‌رز و نزمیه‌ك یان برێك كردنێكى له‌ناكاو له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆى كۆنترۆڵ له‌ده‌ستدان و وه‌رگه‌ڕان.
2ـ ڕێگا: له‌ لێكۆلێنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ زۆربه‌ى ئه‌و ڕوداوانه‌ى وه‌رگه‌ڕان كه‌ ڕوو ده‌ده‌ن له‌ ڕێگاكانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كانن وه‌ له‌و ڕێگایانه‌ن كه‌ یه‌ك سایدن و هاتن و چونیان له‌سه‌ره‌ وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێگایانه‌ى كه‌وا به‌هۆى سروشتى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه‌ ڕێگایاكه‌ى پێدا ده‌ڕوات ببێته‌ هۆكار بۆ دروست بوونى پێچى زۆر تیایدا.
3ـ بارى جه‌سته‌یى و ده‌روونى شوفێر: شوفێرى كارێكه‌ كه‌وا پێویستى به‌ جه‌سته‌یه‌كى به‌ هێز و بارێكى ده‌روونى ئارام هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆى زیاد بوونى ته‌ركیزى شوفێر ، وه‌ كاتێك كه‌سێك كه‌وا بارى ته‌ندروستى ته‌واو نه‌بێت یاخود تووشى ده‌مارگیرى بوینه‌وه‌ ته‌ركیزى كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌رى تووش بوونى به‌ ڕوداوى وه‌رگه‌ڕان زیاتر ده‌بێت .
4ـ خواردنه‌وه‌ى مادده‌ى سه‌رخۆشكه‌ر بێهۆشكه‌ر : گومان له‌ودا نییه‌ مادده‌ سه‌رخۆشكه‌ره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى نێگه‌تیڤانه‌ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌داى شوفێرى وه‌ هه‌ر بڕێك مادده‌ى سه‌رخۆشكه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت كارى خۆى ده‌كات له‌سه‌ر مێشك و ئه‌م كۆنترۆله‌ى كه‌ مێشك دروستى كرد و لا ده‌بات وه‌ ئه‌م ته‌نسیقه‌ى كه‌ له‌ نێوان چاو قاچ و ده‌سته‌كان هه‌یه‌ نامێنێت بۆیه‌ له‌گه‌ڵ كه‌مترین گۆڕانكارى له‌ رَێگادا ئه‌گه‌رى كۆنترۆڵ له‌ ده‌ستدان و وه‌رگه‌ڕان هه‌یه‌ .
5ـ جۆرى ئۆتۆمبێل : به‌گشتى هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌گه‌رى وه‌رگه‌ڕانیان هه‌یه‌ له‌ لامان له‌ لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌وا ئۆتۆمبێله‌ به‌رزه‌كان زیاتر ئه‌گه‌رى وه‌رگه‌ڕانیان هه‌یه‌ له‌ ئۆتۆمبێلى تر
وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه‌ به‌رینیان كه‌متره‌ له‌ ئۆتۆمبێلى ئاسایى زیاتر ئه‌گه‌رى وه‌رگه‌ڕانیان هه‌یه‌ .
كه‌واتا له‌مه‌ى پێشوومان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌ر شوفێرێك تیژڕۆیى نه‌كات و ته‌ركیزى زۆر بێت و به‌ باشى گۆڕانكاریه‌كانى كه‌ش و هه‌وا له‌به‌ر چاو بگرێت و مادده‌ى سه‌رخۆشكه‌ر به‌كار نه‌هێنێت له‌كاتى شوفێرى كردندا و به‌ هیلاكى و له‌ ژێر كاریگه‌رى ده‌مارگیرى ئۆتۆمبێل لێنه‌خوڕێت ئه‌گه‌ره‌كانى تووش بوونى به‌ ڕوداوى وه‌رگه‌ڕان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ...

 

ڕائدى هاتوچۆ
فاضل حاجى حسێن
به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر